ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌وه‌ڵی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، میشێل عون، سه‌رۆك كۆماری لۆبنان، بۆ جارێكی دیكه، سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆكی ڕه‌وتی “ئهلمۆستهقبهل” و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لۆبنان، كه یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینی جه‌ماوه‌ریدا ناچار ببوو ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی لۆبنان، ئه‌ركی پێكهێنانی كابینه‌ی پێ سپارد. شایانی باسه له‌و ماوه‌یه‌دا، دوو كه‌سی دیكه‌ش كه به‌رپرسایه‌تیی پێكهێنانی كابینه‌یان قه‌بووڵ كردبوو، له مهئمووریهتهكهیاندا شكستیان هێنا. ئێحسان دیاب كه له مانگی ژانویه‌ی ڕابردوودا ئیدیعای ده‌كرد كه ده‌وڵه‌تێكی پێكهاتوو له تێكنۆكراتهكانی پێكهێناوه و به‌ڵێنیی به خۆپیشانده‌ران ده‌دا كه خواسته‌كانیان دێنێته دی، به‌هۆی ده‌خاڵه‌تی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، نه‌یتوانی هیچ گۆڕان و ڕێفۆرمێك ئه‌نجام بدات و پاش ٧ مانگ و دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی به‌یرووت، له ١٤ی مانگی گه‌لاوێژدا، كه به‌هۆیه‌وه پتر له ٢٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له ٦ هه‌زار كه‌س بریندار بوون و چه‌ندین ناوچه‌ی ئه‌مشاره‌ی وێران كرد، ناچار بوو كه ئیستعفا بدات. مسته‌فا ئه‌دیبیش كه دوابه‌دوای ئه‌و ببووه مه‌ئمووری پێكهێنانی كابینه، پاش ماوه‌یه‌ك، كارشكێنیی نوێنه‌رانی شیعه‌ی “حیزبوڵڵا” و “ئه‌مه‌ل“ی له‌ناو مه‌جلیس، وه‌ك به‌ربه‌ست به‌رامبه‌ر به به‌رنامه‌ی چاكسازی و هۆكاری ده‌ست كێشانه‌وه له پۆسته‌كه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.
مه‌ئمووریه‌تی نوێی حه‌ریری هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه ته‌نیا له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌روڕوو بۆوه به‌ڵكوو له‌ناو حیزبه سیاسیه‌كانیشدا له‌وانه فراكسیۆنی “وه‌فا“ی حیزبوڵڵا و ته‌نانه‌ت له‌ناو حیزبه‌كه‌ی میشێل عون پێشوازیی لێنه‌كرا و زۆرینه‌یه‌كی به‌رته‌سك له نوێنه‌رانی پارله‌مان ده‌نگییان پێدا. زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری ناڕازی و سته‌ملێكراوی لۆبنان، قه‌یرانی قووڵی ئابووری له‌م وڵاته به ئاكامی سیاسه‌ت و نفووز و ده‌خاڵه‌تی حیزبه سیاسیه‌كان به‌تایبه‌ت حیزبوڵڵای لۆبنان و لایه‌نگره‌كانی ده‌زانن. ده‌خاڵه‌تی ئه‌م حیزبانه و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی كه به پێی دابه‌شكاریی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان حیزب و گرووپه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان، پێكهاتووه، ئابووریی ئه‌م وڵاته‌ی هه‌تا سه‌ر لێواری داڕمانی كامڵ بردووه. ناله‌بار بوونی قه‌یرانی ئابووری و گه‌نده‌ڵی، دزی و ڕانتخۆریی به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی باڵای ڕژیم له پاڵیه‌وه، ژیان و گوزه‌رانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی به‌جۆرێك قه‌یراناوی كردووه كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، ناڕه‌زایه‌تیی به‌رین و سه‌رتاسه‌ریی خه‌ڵك دژبه گشت حیزب و كه‌سایه‌تیه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، به درووشمی “هه‌مووان یانی هه‌مووان” (ده‌بێ بڕۆن)، درێژه‌ی بووه. له ئێستاشدا گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی سه‌عد حه‌ریری له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی توندی خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قام و مه‌یدانه‌كان به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه، چونكه ده‌زانن كه هیچ شتێك بێجگه‌له درێژه‌ی ئه‌م باروودۆخه ناله‌باره، چاوه‌ڕوانییان ناكات.
ئه‌گه‌رچی سه‌عد حه‌ریری پاش ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی ساڵی ڕابردووی هه‌روه‌ك مێشێل عون ڕایگه‌یاند كه هه‌موو حیزبه‌كان و له‌وانه خۆی و حیزبه دڵخوازه‌كه‌ی، له خوڵقاندنی باروودۆخی قه‌یراناویی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌ستیان هه‌یه و ئه‌و ئیتر هیچ بهرپرسایهتییهك وه‌ئه‌ستۆ ناگرێ، به‌ڵام ده‌خاڵه‌تی زلهێزه ئیمپریالیسته‌كان له‌وانه فه‌ڕانسه، له باروودۆخی قه‌یراناویی ئێستای لۆبنان دا، سه‌عد حه‌ریریی بۆ وه‌ئه‌ستۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته وه‌جمووجۆڵ خستووه‌ته‌وه. ئه‌و بۆ یه‌كه‌مین جار له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاند كه: “له چوارچێوه و هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ داهێنانی فه‌ڕانسه بۆ ڕێفۆرمی پێكهاته‌یی له لۆبنان، ده‌وڵه‌تێك پێكهاتوو له كارناسان و تێكنۆكراتهكان و به دوور له حیزبه سیاسیه‌كان پێك دێت و هه‌وڵ ده‌دات له ده‌وره‌یه‌كی ٦ مانگه‌دا، ڕێفۆرمهكانی به‌كرده‌وه ده‌ربێنێت“. مێشێل عونیش له كاتی ناساندنی سه‌عد حه‌ریری، جه‌ختی كرد كه باروودۆخی ئێستای لۆبنان ناله‌باره و پێویسته، به به‌رنامه‌ی چاكسازی و داهێنانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه، بیر له ڕزگاریی ئه‌م وڵاته بكرێته‌وه.
له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ “داهێنانی نێونه‌ته‌وه‌یی” كه له‌ژێرناوی ڕزگار كردنی لۆبنان له داڕمانی ماڵی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌وه، به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن باقی ده‌وڵه‌ته زلهێزه سهرمایهداریهكانهوه له ئارا دایه، ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه له ماوه‌ی مانگه‌كانی ئووت و سێپتامبردا، دوو جار بۆ وڵاتی لۆبنان سه‌فه‌ری كردووه. ماكرۆن له سه‌فه‌ری یه‌كه‌می خۆیدا له مانگی خه‌رمانان، مسته‌فا ئه‌دیبی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی لۆبنان كاندید كردبوو تا بتوانێ به‌رنامه‌كه‌یان به‌كرده‌وه ده‌ربێنێت. له سه‌فه‌ری دووهه‌میدا بۆ لۆبنان، له ڕێكه‌وتی ٢٧ی سێپتا‌مبر و پاش ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی مسته‌فا ئه‌دیب، گشت به‌رپرسانی سیاسیی لۆبنانی به خه‌یانه‌تی گشتی تۆمه‌تبار كرد و چوار تا شه‌ش حه‌فته‌ی مۆڵه‌ت پێدان تا ده‌وڵه‌تی نوێ پێك بێنن. ئه‌و ڕووبه ڕێبه‌ری حیزبه‌كان وتی: “ئه‌گه‌ر كابینه‌ی چاكسازیی پێك بێت و نه‌خشه و بهرنامهكانییان بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته له قه‌یران بڕواته به‌ره‌وه، ده‌توانێ له كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی یارمه‌تیی ماڵی وه‌ربگرێت“. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه‌ش ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به ڕه‌خنه گرتن له سیستمی دابه‌شكاریی ده‌سه‌ڵات به پێی گرووپه‌كان، هۆشداری دا كه ئه‌گه‌ر لۆبنان ڕێفۆرمه پێویسته‌كان به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هێنێت، لێك هه‌ڵده‌وه‌شێت و هه‌ڵبه‌ت فه‌ڕانسه‌ش به‌ری پێده‌گرێت.
له‌م دوایانه‌دا و به‌تایبه‌ت پاش ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی به‌یرووت، ڕه‌خنه و هێرش بۆسه‌ر حیزبوڵڵا وك هۆكاری ڕكوود و نائه‌منی و ده‌خاڵه‌تی كۆماری ئیسلامی وه‌ك پشتیوانی حیزبوڵڵا، له ناوخۆی لۆبنان، په‌ره‌ی سه‌ندووه. ده‌خاڵه‌تی فه‌ڕانسه له باروودۆخێكدا كه ئه‌مریكا و باقیی زلهێزه‌كانی سه‌رمایه‌داریی ڕۆژئاوا، له پێناو دابین كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان، به‌نیازن گۆڕانكاری به‌سه‌ر هاوسه‌نگیی سیاسی و دیپلۆماتیكی وڵاتانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێنن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه كۆماری ئیسلامی و حیزب و ڕه‌وته‌كانی سه‌ربه‌و، به‌جۆرێك بخه‌نه مه‌نگه‌نه و لاوازیان بكه‌ن كه نه‌توانن له‌سه‌ر ڕێگای به‌ره‌وپێش بردنی سیاسه‌ت و پڕۆژه‌كانیان له‌وانه “موعامه‌له‌ی قه‌ڕن” به‌ربه‌ست درووست بكه‌ن و ده‌ستی كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی لۆبنان، عێراق، یه‌مه‌ن و ته‌نانه‌ت سووریه كورت بكه‌نه‌وه. هه‌ڵبه‌ت له هه‌مان حاڵ‌دا، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن، له په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری وه‌گیان هاتوو له هه‌ژاری و بێكاری و برسیه‌تی بۆ ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌كان و كۆنتڕۆڵیان، ڕێگری بكه‌ن. به‌ڵام ئاخێزێك كه له ئۆكتۆبری ساڵی ٩٨ه‌وه دژبه هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی و بێكاری له لۆبنان و عێراق سه‌ری هه‌ڵداوه، به بێ بایه‌خ دان به واده و به‌ڵێنی ڕێفۆرمی ئه‌م یان ئه‌و به‌رپرسی ده‌وڵه‌تی یان ده‌ره‌كی، تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان كه گۆڕینی گشت سیستم و كه‌سایه‌تییه گه‌نده‌ڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئێستا و داهاتوویه، درێژه‌ی ده‌بێت.