هه‌رچی كات زیاتر به‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنادا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ڕاپۆرتی جۆراوجۆر، سه‌باره‌ت به قوربانی بوونی ژنان له بواره جۆراوجۆره‌كانی كاری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، زیاتر ده‌بته سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كان. له ماوه‌ی حه‌فته‌كانی ڕابردوودا، له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی تووش بوونی كادری ده‌رمان، به‌تایبه‌ت ژنانی په‌رستار به‌م نه‌خۆشییه، ئه‌م جۆره ڕاپۆرتانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رینتر هاتوونه ناو میدیاكانه‌وه. ئه‌گه‌رچی هیچكات له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه، نه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ تووش بووان، نه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ده‌رمان كردنیان و نه له په‌یوه‌نده له‌گه‌ڵ كادری ده‌رمانی، شایه‌دی ئاماری ڕاسته‌قینه نه‌بووین، به‌ڵام به پێی هه‌واڵنێریی ته‌سنیمی سه‌ربه ڕژیم، كه نیسبه‌تی په‌رستارانی پیاو به ژنی، ١ به ٧ ڕاگه‌یاندووه، ده‌توانین به به‌رینایی ئه‌و زیانانه كه وه‌به‌ر په‌رستارانی ژن كه‌وتووه، بگه‌ین. به‌رپرسانی ڕه‌سمی، ڕێژه‌ی تووش بوونی ئه‌وانیان، ٢٢ له‌سه‌د به‌نیسبه‌ت گشت پێرسۆنێله‌كانی به‌شی ده‌رمان ڕاگه‌یاندووه.
به‌ڵام له ڕاستیدا، باروودۆخی ناله‌باری په‌رستاران، زۆر له‌وانه ئاڵۆزتره. ته‌سنیم ده‌نووسێ: “به‌داخه‌وه نیسبه‌تی ژماره‌ی په‌رستاری پیاو به ژن، نیسبه‌تی كاره‌ساتباری ١ به ٧ه و زۆربه‌ی په‌رستارانی ئێران له ژنان پێكهاتوون و ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه ٥٠ له‌سه‌دی ئاماری نه‌خۆشه‌كان، پیاوانن“. هه‌ر ئه‌م ڕسته‌یه‌ی ئاخر نیشانی ده‌دا كه ئیدێئۆلۆژیی دژه‌ژنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری، گوشاره‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له كلتووری دژه‌ژنی به‌سه‌ر پهرستارانیشدا سه‌پاندووه. له باروودۆخی دژواری ئێستادا په‌رستاران، كه به‌ناچار چه‌ندین شیفت به‌دوای یه‌كدا كار ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌ی دوور و درێژ له دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و ئازیزانیان بێبه‌ری ده‌بن و به‌رده‌وام ڕۆژانه شایه‌دی مه‌رگی نه‌خۆشه‌كانن و یان به‌هۆی نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندرووستیی پێویست، ژماره‌یه‌كی زیاتریان تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا ده‌بن، نه ته‌نیا هیچ پاداشێكیان پێنادرێ، به‌ڵكوو حه‌قده‌ست و “كارانه”كه‌شیان وه‌دوا ده‌خرێت و لێیان قه‌تع ده‌كرێ. حه‌قده‌ستی یه‌كجار كه‌می ژنانی په‌رستار بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕهزایهیهتیی جۆراوجۆر به‌شێوه‌ی پڕژوبڵاو و سه‌رتاسه‌ری. درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی په‌رستارانی نه‌خۆشخانه‌ی میلاد له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا، نموونه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه بوو. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووش بووان و كه‌مبوونی خزمه‌تگوزاری له نه‌خۆشخانه‌كان و كلینیكه‌كان و ڕێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی نه‌خۆشه‌كان و كه‌سوكاریان، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژیی فیزیكیش ده‌باته سه‌رێ. ئاشكرایه كه دیواری په‌رستارانی ژن له‌و باروودۆخه‌دا، له هه‌مووان نه‌ویتره. به‌پێی ته‌نیا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له كۆتاییه‌كانی ده‌یه‌ی ٨٠ له لایه‌ن سازمانی نیزامی په‌رستارییه‌وه، له‌سه‌ر گرووپێك له په‌رستاران ئه‌نجام درا، ٨٠ له‌سه‌دی په‌رستاران، شكڵێكیان له توندوتیژیی جنسی ته‌جروبه كردبوو و ته‌جروبه‌ی ٣٠ له‌سه‌دیشیان فیزیكی بوو.
به‌ڵام له‌ناو قوربانییانی نه‌خۆشیی كوشنده‌ی كۆویدی ١٩دا، ئاماری تووش بوون و مه‌رگی ژنانی ناو ماڵ، جێی ڕامانه. “ئه‌كبه‌ر بێهنامجو“، له كۆبوونه‌وه‌ی ستادی ئۆستانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا وتی: “پێویسته هۆكاره‌كه بدۆزرێته‌وه كه بۆچی ژنانی ناوماڵ زیاتر تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن و له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ونه ژێر چاوه‌دێرییه‌وه”. ئه‌وان خۆ له‌و حه‌قیقه‌ته ناده‌ن، كه له ڕاستیدا، ئه‌وه پێكهاته‌ی نیزامی ئابووری و سیاسیی ئه‌وانه كه ئه‌مجۆره كاره‌ساتانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌ی ئیسلامی ده‌مێك ساڵه، به په‌راوێز خستن و بردنه‌وه ناو ماڵی ژنان، داسه‌پاندنی سیاسه‌تی دژه ژن له بواره جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و زانكۆیی و كاری، به داسه‌پاندنی حیجابی زۆره‌ملێ و پژاندنی ئه‌سید و سه‌ركوتی ژنان، به‌ره‌و نابوودییان ده‌بات. به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌مجۆره سیاسه‌تانه، ڕێژه‌ی توندوتیژیی ناو ماڵ و قه‌تڵه نامووسیه‌كان، زیادیان كردووه. له كۆمه‌ڵگای نابه‌رابه‌ری سه‌رمایه‌داریدا، له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه توانای كڕینی كرێكار، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ كه‌متر ده‌بێته‌وه، له به‌رامبه‌ردا، توندوتیژیی ناو ماڵ دژبه ژنان، به‌رده‌وام ده‌ڕواته سه‌رێ. ڕاستییه‌كانی ئه‌م ڕۆژانه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێران پێمان ده‌ڵێن كه كۆویدی ١٩، له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ چین و ڕه‌گه‌ز، واتای جیاوازی به‌خۆ گرتووه.
به‌ڵام باروودۆخی ئه‌و ژنانه‌ش كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان، خه‌ریكی كارن، به‌ره‌و كاره‌سات ده‌ڕوات. “ناز قه‌دیرزاده“ (چالاكی بواری مافی ژنان و كارناسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كار) له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئیلنا ده‌ڵێ: “چالاكانی بواری مافی ژنان ده‌مێكه له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه ته‌ئكید ده‌كه‌ن كه باروودۆخی ناعادڵانه‌ی بازاڕی كار، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه ژنان له پیشه غه‌یره ڕهسمییهكاندا كار بكه‌ن“. ئه‌م جۆره كارانه‌ش چ له كاتی كاردا و چ له داهاتوودا، له‌سه‌ر باروودۆخی بژێوی ژنان كاریگه‌ری داده‌نێن“. له ئێستادا كه نه‌خۆشیی كۆرۆنا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه بازاڕی كار له جارانیش شڵه‌ژاوتر بێت، به‌شێك له زیانه‌كانی دواڕۆژی پیشه‌ی غهیڕه ڕه‌سمی، به‌ڕوونی ده‌بینین. ئه‌و وێڕای ئاماژه به به‌ڵێنی دانی بیمه‌ی بێكاری به‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی كۆرۆناوه پیشه‌كه‌یان له‌ده‌ست داوه، ده‌ڵێ: “نه ته‌نیا ژنانی ده‌ستفرۆش، كه هه‌موو ڕۆژێ له كه‌نار شه‌قامه‌كانی شار ده‌یانبینین، به‌ڵكوو به‌شێكی به‌رچاو له ژنانی كارمه‌ند و كرێكاریش بێكار بوون و ناتوانن بیمه‌ی بێكاری وه‌ربگرن. ده‌شزانین كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان به‌شێوه‌ی ته‌وافوقی خه‌ریكی كارن. مونشیی پزیشكان، كرێكارانی خزمه‌تگوزاری، كارمه‌ندی ده‌فته‌ره خسووسیه‌كان و هیتر، زۆربه‌یان كه‌متر له یه‌ك ملیۆن حقوقیان پێدراوه و بیمه‌ش نه‌كراون“.
له‌و نێوه‌دا باروودۆخی ژنانی دووگیان، ژنانی هه‌ڵگری نه‌خۆشییه تایبه‌ته‌كانی وه‌ك ئیدز و هێپاتیت، ژنانی بێسهرپهنا و یان ژنانێك كه به‌هۆی وه‌زعییه‌تی ناله‌باری ئابووری، تووشی له‌شفرۆشی بوون، یه‌كجار خراپتره.
سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه و گشت كێشه ورد و درشته‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای ئێران، هیچكام له‌م كێشه و گرفت و ئاڵوزیانه، نه ته‌نیا نه‌یانتوانیوه ژنان ته‌سلیم بكه‌ن، به‌ڵكوو نه‌شیانتوانیوه به‌ربه حزووری ژنان له كۆمه‌ڵگادا بگرن. له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا گه‌شه‌ی ژنان له بواره جۆراوجۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، تا ڕاده‌یه‌ك به‌رچاو و بوێرانه بووه كه بووه‌ته یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی قه‌یرانی كۆماری ئیسلامی. ئه‌گه‌رچی سه‌رانی ڕژیم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵیان دا تا به به‌رز كردنه‌وه‌ی فێمێنیسته ئیسلامییه‌كان، به‌جۆرێك به‌م ناڕه‌زایه‌تییانه وڵام بده‌نه‌وه و به قازانجی جهناحێك كه‌ڵكی لێوه‌گرن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه بزووتنه‌وه پێشڕه‌وه‌كان، به‌هۆی به‌هێزبوونی حه‌قیقه‌تێك به‌ناوی ڕزگاریی ژن، توانییان به ناساندنی كه‌سایه‌تیی ده‌روشاوه و لاوی وه‌ك سپیده قولیان، عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی و باقیی چالاكانی بواری مافی ژنان، وڵامێكی هاوبه‌ش هه‌م به فێمێنیسته ئیسلامییه‌كان و هه‌م به فێمێنیسته‌كانی لایه‌نگری ڕۆژئاوا، بده‌نه‌وه. ئه‌م پێشڕه‌ویانه، نه ته‌نیا له به‌رچاوتر بوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ژناندا ده‌بیندرێ، به‌ڵكوو چۆنییه‌تیی و ئاماده بوونی ژنان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ڕێكخستن و پشتیوانی كردنیان له بزووتنه‌وه‌كانی دیكه، یه‌كجار هیوابه‌خشه و ئه‌وه‌ش خۆی ده‌رخه‌ری ئاراسته‌یه‌كی درووسته كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به بوێری و خۆڕاگری، به هیواداربوون و زاڵ بوون به‌سه‌ر كلتووری دژه ژن، خۆی و باقیی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه به‌هێزتر كات.