بۆ جارێكی دیكه جیهانی سه‌رمایه‌داری چڵك و زنچكاوی لێهاته‌ده‌ر. ئه‌گه‌ر ١٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئابلۆقه‌ی قه‌یرانی مه‌سكه‌ن ته‌قیه‌وه و قه‌یرانی به‌رینی سه‌رمایه‌داریی وه‌ڕێخست، له ئێستادا ویرووسی كۆرۆناش، به‌خێرایی، قه‌ڵای نه‌زمی تاڵانكه‌ری سه‌رمایه‌داری ته‌نیوه‌ته‌وه. له‌بیرمان نه‌چۆته‌وه ئه‌وكات، له ئه‌مریكا، لانیكه‌م ده‌یان هه‌زار كه‌س ماڵه‌كانیان له‌ده‌ست دا و ئاواره‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كان بوون. وێنه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵانه كه ناچار بوون له په‌راوێزی شاره‌كاندا خێوه‌ت هه‌ڵده‌ن، له میدیا جیهانیه‌كاندا دیمه‌نێكی ده‌گمه‌ن نه‌بوو. ئه‌مجاره‌شیان به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی ڕاسیستێكی به‌ته‌واو مانا له به‌هێزترین ئابووریی جیهان، ژماره‌ی تووش بووان، سنووری چوار ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند و ژماره‌ی قوربانیانیش گه‌یشته ١٣٠ هه‌زار كه‌س. پتر له ٥٠ ملیۆن كرێكاری ڕه‌سمی و قه‌راردادی بێكار بوون. شه‌ممه‌ی ڕابردوو مۆڵه‌تی دووباره‌ی كردنه‌وه‌ی یارمه‌تیی گه‌یاندن به كرێكارانی ڕه‌سمیی بێكار كۆتاییی پێهات و سێناتۆره كۆماری خوازه‌كان، وایان پێ باشتر بوو كه له جیات دووباره یارمه‌تی گه‌یاندن به كرێكاران، خه‌ریكی گه‌شت و سه‌یرانی كۆتایی حه‌فته‌ی خۆیان بن. له ئینگلیس ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی كه دیاری كرابوو تا له‌و ماوه‌یه‌دا خاوه‌ن خانووبه‌ره‌كان، كرێنشینهكانیان به‌هۆی نه‌درانی كرێ ماڵ ده‌رنه‌كه‌ن، له ٥ حه‌فته‌ی داهاتوودا كۆتایی پێدێ. به پێی ئاماره بڵاوكراوه‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٢٢ هه‌زار و ٧٠٠ بنه‌ماڵه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره كه له لایه‌ن دادگاوه حوكمی “چۆڵ كردنیان” پێبدرێ و پاشان هه‌موو دار و نه‌داریان فڕێ بدرێته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
له برێزیل، گۆشه‌یه‌كی دیكه له جیهانی سه‌رمایه‌داری، ئاماری تووش بووانی كۆرۆنا سنووری یه‌ك ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند و ژماره‌ی قوربانیانیش گه‌یشته ٧٠ هه‌زار كه‌س. دانیشتووانی ناوچه‌ی ئامازۆن، ده‌رفه‌ت و ته‌نانه‌ت توانای ئه‌وه‌شیان نه‌بوو كه ئازیزانیان بگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه و ده‌رمانگاكان.
وێنه‌ی ملیۆنان كرێكاری ده‌ركراوی هێندی كه له جه‌رگه‌ی هه‌راوهوریای “مه‌ودادانانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ماسك لێدان“دا، به بێ هیچ كهرهسهتهكی پێشگیری و ته‌ندرووستی، سه‌دان كیلۆمیتریان به پێی خۆیان پێوا تا خۆ بگه‌یه‌ننه‌وه شار و گونده‌كانی خۆیان، ڕه‌نگبێ یه‌كێك له دڵته‌زێنترین دیمه‌نه‌كانی چه‌ند مانگی ڕابردوو بێت. له‌و وڵاته‌ی كه شه‌و و ڕۆژ هاوار ده‌كرێ كه گه‌وره‌ترین دیمۆكراسیی جیهانه، كرێكاران ڕێك له لایه‌ن ئه‌و به‌ناو دیمۆكراسیه‌وه، توندرین شهلاقهكانیان وه‌جه‌سته‌ی كه‌وت. ئه‌م په‌لاماره به‌ته‌نیا نه‌كرایه سه‌ر كرێكارانی وه‌رزی، كه به هۆی ڕاگیرانی به‌رهه‌مهێنان له ههمووجۆر یارمه‌تیه‌كی ده‌وڵه‌تی بێبه‌ری كران، به‌ڵكوو ملیۆنان كرێكاری به‌شه ڕهسمیهكانیش، كرانه ئامانجی ئه‌م په‌لاماره. له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا، كرێكاران پڕبه‌ده‌نگ هاوار ده‌كه‌ن، “یان له‌برسان و یان به كۆرۆنا ده‌بێ بمرین“. كێ ده‌توانێ دیمه‌نی خه‌باتی كرێكارانی هه‌فت ته‌په كه پتر له چوار مانگه حهفدهستیان وه‌رنه‌گرتووه و هه‌موو ڕۆژێ دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له مه‌یدانی سێناریۆی بێشه‌رمانه‌ی كاره‌به‌ده‌ستانی ڕژیمدا شایه‌دی تووش بوونی هاوكارانیان به‌م نه‌خۆشیه‌ن، فه‌رامۆش كات. هیچ گرینگ نییه كه له كام سووچی ئه‌م جیهانه‌دا ده‌ژین. له به‌هێزترین ئابووریی جیهانه‌وه تا په‌راوێزی شاره چكۆلهكانی ژوهانسبۆرگی ئه‌فریقای باشوور، له دانیشتووانی ناوچه‌كانی ئامازۆنه‌وه تا ئێتیۆپی به جه‌معیه‌تی یه‌ك سه‌د ملیۆنیه‌وه كه ته‌نیا ١٦٠ ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌ی بۆ تووش بووانی كۆرۆنا تێدایه، ته‌نیا نه‌فره‌ت كراوانی جیهانیی بێره‌حمی سه‌رمایه‌ن كه ده‌بێ ببنه قوربانی.
ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر ڕه‌وانه كردنی هه‌زاران ملیارد بۆ سندووقی كۆمپانیه زه‌به‌لاحه‌كانیان خه‌ریكی كێبهركێن و هه‌ر ئه‌م كۆمپانیانه، به‌خێراییه‌ك كه ئه‌و پاره ملیاردیانه به‌ده‌ست دێنن، به‌و خێراییه‌ش ئاماری بێكار كردنی كرێكارانی خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه. ئه‌گه‌رچی به‌هۆی ده‌ور و نه‌خشی سه‌ره‌كیی ئه‌م كۆمپانیانه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری، هه‌واڵی بێكاركردنیان به‌رده‌وام له میدیاكانه‌وه دهبێسترێ، به‌ڵام چاره‌نووسی كرێكاران له كارگه‌كانی ئاره‌ق ڕشتنی جیهان، واته له كارگه‌كانی ڕستن و چیننی هێند، بێنگلادێش و سریلانكا كه به‌شێكی هه‌ره‌زۆری هێزی كاره‌كه‌یان كرێكارانی ژنن، كه‌متر ده‌بیسترێ. له‌ناو ئه‌و كارگایانهدایه كرێكاران به حه‌قده‌ستێكی مه‌مره و مهژیهوه، دوایین مۆده‌كان بۆ فرۆشگه زنجیریهكان و بۆ وڵاتانی باكوور ده‌چنن. له‌و كارگایانهدا ئیتر هیچ ستانداردێك بوونی نییه. لێره‌دا ئه‌وه شیركه‌ته دهڵاڵهكانن كه دوایین پشووی كرێكارانی ڕستن و چینن هه‌ڵده‌چن. ئه‌گه‌ر له وڵاتانی مێترۆپۆلی سه‌رمایه‌داری كه هاورده‌كارانی سه‌ره‌كیی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ن، یه‌كیه‌تیه بوروكراتیكه كرێكاریه‌كان ده‌توانن له‌گه‌ڵ خاوه‌نكاره‌كان چه‌نه لێده‌ن و به‌مجۆره مانۆڕ بده‌ن، له زۆربه‌ی ئه‌م كارگایانهدا، “یه‌كیه‌تیی كرێكاری” وشه‌یه‌كی نامۆیه. كاتێك كه فرۆشگه زنجیریهكان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تانی مێترۆپۆلی سه‌رمایه‌داری ده‌ستیان دایه داخستنی ئه‌م فرۆشگه‌یانه و له مه‌ودایه‌كی چه‌ند هه‌زار كیلۆمیتریدا، له هێند و به‌نگلادێش و سریلانكا، ماشێنه‌كان خه‌وتن و ده‌یان هه‌زار كرێكاری ژنی كارگاكانی ڕستن و چنین بێكاركران، ئه‌و شیركه‌ته ده‌ڵاڵانه ته‌نانه‌ت زه‌حمه‌تی ئه‌وه‌نده‌یان به‌خۆیان نه‌دا كه یارمه‌تیه‌ك، ئه‌گه‌رچی كه‌م بایه‌خیش بێت، بخه‌نه گیرفانیانه‌وه. فرۆشگه‌ی زنجیره‌یی “ئێچ و ئێم” كه به ملیارد یارمه‌تیی ماڵیی له ده‌وڵه‌تی سۆئێد وه‌رگرت هیچ كات نه‌یپرسی كه چ به‌سه‌ر ئه‌و كرێكارانه هات كه خرانه به‌رده‌ست شیركه‌ته ده‌ڵاڵه‌كانه‌وه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه “ئێچ و ئێم” ته‌نیا له ساڵی ڕابردووی زایینی‌دا، له ڕێگه‌ی تاڵانكردنی هێزی كاری هه‌ر ئه‌م كرێكارانه، یه‌ك ملیارد و ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆی قازانج پێگه‌یشتووه. له‌بیرمان نه‌چووه‌ته‌وه، كاتێك كه له ساڵی ٢٠١٣دا، كارخانه‌ی ڕستن و چنینی “رانا پلازا” له بێنگلادێش ئاگری گرت و پتر له هه‌زار و ١٠٠ كرێكار سووتان و بوون به خه‌ڵووز، هه‌موو ئه‌و كۆمپانی و فرۆشگه‌یانه، به شێوه‌ی هاوده‌نگ، به ئه‌ركی خۆیانیان زانی كه له چه‌رخی به‌رهه‌مهێنانیاندا، ستاندارده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كار په‌یڕه‌و و چاوه‌دێری بكه‌ن. ٦ ساڵ دواتر به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ندی “هه‌ڵسه‌نگاندنی ئابووریی ئێرنێست و یانگ“، ته‌نیا ٨٠ شیركه‌ت له‌و سێ هه‌زار شیركه‌ته‌ی كه له كارگاكانی ڕستن و چنیندا، كرێكاران ده‌چه‌وسێننه‌وه، له وڵام به‌م ناوه‌نده ڕایانگه‌یاندووه كه چه‌ند هه‌وڵێكیان ده‌ست پێكردووه و باقیی شیركه‌ته‌كانی دیكه ته‌نانه‌ت ئه‌و زه‌حمه‌ته‌یان به‌خۆیان نه‌داوه كه پرسیارنامهكه، وڵام بده‌نه. هه‌ر ئه‌و میحنه‌ت ئاوایانه پێویسته له قۆناغی دوای كۆرۆنادا، دووباره، چه‌رخی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه ههڵسووڕێننهوه.
له ڕاستیدا، ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری هه‌مووی ئه‌و ده هه‌زار ملیارده‌ی كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا خستیانه سندووقی ناوه‌ند و كۆمپانیه‌كان، له گه‌رووی چنیی كرێكار و توێژه‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا دهردهكێشنهوه. هه‌ربۆیه، هیچ ڕێگایه‌كیتر بوونی نییه، یان ده‌بێ ته‌سلیمی په‌لاماری به‌ربه‌ریه‌تی نه‌زمی سه‌رمایه‌داری بین و یان ده‌بێ كارخانه و شه‌قام به‌ئامانجی كۆتایی هێنان به‌م نه‌زمه تاڵانكه‌ره، بگرینه‌وه.