له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی نزیك به چوار مانگ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، شه‌پۆلێكی به‌رین له بێكاری و به‌شوێنیدا چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هه‌ژاری، ملیۆنان كه‌سی خستووه‌ته ژێر چنگی خۆیه‌وه. قه‌یرانی قووڵی پێكهاته‌یی و خێرایی داڕمانی ئابووری ته‌نانه‌ت به‌رله كۆرۆناش، ڕۆخساری بێ ڕه‌حمی هه‌ژاریی به زۆربه‌ی ئه‌و مرۆڤانه نیشان دابوو كه ناچارن به‌رده‌وام هێزی كاره‌كه‌یان به نرخێكی بێ بایه‌خ بفرۆشن. ئاماره‌كان ده‌رخه‌ری هه‌موو ڕاستیه‌ك بوون. له لایه‌كه‌وه دزی و ئیختلاسه ملیاردیهكان و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه حه‌قده‌ستی چوار قات ژێر هێڵی هه‌ژاری وه‌رگرتن. له لایه‌كه‌وه ژیان له‌ناو باڵاخانه و ئاپارتمانهكاندا به‌سه‌ر بردن، كه له ڕێگه‌ی به‌تاڵان بردنی هێزی كار و زه‌حمه‌ته‌وه سازكراون و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ملیۆنان ئینسان كه خراونه‌ته په‌راوێزی شاره‌كان و له باروودۆخێكی فهلاكهتباردا ده‌ژین. ئه‌گه‌رچی ئامارێكی ورد سه‌باره‌ت به‌م جه‌معیه‌ته په‌راوێزنشینه له‌به‌رده‌ست دا نییه به‌ڵام لانیكه‌م جێگیری كاروباری دێهیاریی سازمانی شاره‌دارییه‌كان، باسی له ئامارێكی ١٦ ملیۆن كه‌سی كردووه. دڵته‌زێنتر له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه گه‌وره‌ترین ئۆستانه پهراونشینهكانی ئێران، تاران و خۆراسانی ڕه‌زه‌وی و خووزستانن. واته له دڵی پێته‌ختدا و له یه‌كێك له دهوڵهتهمهندترین بۆنگا ئایینیه‌كاندا و له ئۆستانێك كه تێیدا ملیۆنان بۆشكه نه‌وت له ڕۆژدا به‌رهه‌م دێت، زۆرترین جه‌معیه‌تی په‌راوێزنشینی تێدایه.
هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه بڕوانینه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣٤ لهسهدییی قیمه‌تی خانووبه‌ره له تاران، له به‌رئاورد له‌گه‌ڵ مانگی گوڵانی ساڵی ڕابردوو تا بۆمان ده‌ركه‌وێ كه بۆچی گه‌وره‌ترین جه‌معیه‌تی په‌راوێزنشین له‌م ئۆستانهدایه. به پێی ئاماری ده‌فته‌ری ئابووریی ڕێگا و شارسازی، مامناوه‌ندی قیمه‌تی هه‌ر میترێك یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون له تاران له مانگی گوڵاندا له‌چاو مانگێك پێشتری، یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن ڕۆیشتووه‌ته سه‌رێ و گه‌یشتووه‌ته ١٧ ملیۆن و ٦٦ هه‌زار تمه‌ن. به لێكدانه‌وه‌یه‌كی ساده بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه به پێی لانیكهمی حه‌قده‌ستی دیاری كراوی شۆرای باڵای كاری ئێران بۆ ئه‌مساڵ، ٩ كرێكار ده‌بێ یه‌ك مانگ حه‌قده‌سته‌كانیان له‌سه‌ر یه‌ك دانێن تا یه‌ك میتر له یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون بتوانن بكڕن و له‌و مانگه‌شدا خۆیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌بێ به برسیه‌تی به‌سه‌ر به‌رن. ئاشكرایه كه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣٤ له‌سه‌دیی قیمه‌تی میترێك شوێنی نیشته‌جێ بوون، ده‌ستبه‌جێ له‌سه‌ر كرێی ماڵیش كاریگه‌ری داده‌نێت. هه‌ر له مانگی گوڵاندا، كرێی ماڵ ٤٠٠ تا ٦٠٠ هه‌زار تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه. ئه‌ویش له باروودۆخێكدا كه بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌رفه‌تێكی له‌باری بۆ سه‌رمایه‌داران خۆڵقاندووه تا ملیۆنان كه‌س بێ به‌زه‌ییانه فڕێ ده‌نه سه‌ر شه‌قامه‌كان و بێ ماڵ و حاڵیان كه‌ن. له نیوه‌ی مانگی گوڵاندا، ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌جلیسی ڕژیم به‌رئاوردی كرد كه ئه‌مساڵ ١٢ تا ٢٧ له‌سه‌دی دامه‌زراوان، واته جهمعییهتێك به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢ ملیۆن و ٨٧٦ هه‌زار كه‌س تا ٦ ملیۆن و٤٣١ هه‌زار كه‌س، به شێوه‌ی كاتی یان دایمی، پیشه‌كانی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. “وه‌زاره‌تی كار و ڕه‌فاهی ئیجتماعی” ڕایگه‌یاندووه كه بیمه‌ی بێكاری كرێكارانی بێكاركراو ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ش ته‌نیا ده‌درێته كرێكارانێك كه پێشتر حه‌قی بیمه‌یان دابێت. بۆ نموونه ١٥٠ هه‌زار كرێكاری بیناسازی بۆ وه‌رگرتنی بیمه‌ی بێكاری ناونووسی‌یان كردووه به‌ڵام بیمه‌ی بێكاری، ئه‌م كرێكارانه ناگرێته‌وه. ئه‌م وه‌زاره‌ته ژماره‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی وا بیمه‌ی بێكاریان وهبهردهكهوێ، ٦٥٠ هه‌زار كه‌س ڕاگه‌یاندووه و ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه كه لانیكه‌م نزیك به ٤ ملیۆن كرێكار كه بیمه نایانگرێته‌وه، له بیمه‌ی بێكاری بێبه‌رین. واته ئه‌و ملیۆنان كرێكاره‌ی كه ڕۆژمزدن و خاوه‌نكارێكی دیاری كرا‌و و قه‌راردادی بیمه‌یان نییه و ئه‌و ملیۆنان كرێكاره‌ی كه له به‌شه ناڕه‌سمیه‌كاندا كار ده‌كه‌ن له بیمه‌ی بێكاری بێبه‌شن و هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه زۆرجار خاوه‌نكار به بیانووی جۆراوجۆر ته‌نانه‌ت حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمیش نادات. له ڕاستیدا باروودۆخی ژیان و گوزه‌رانی كرێكاران ڕۆژ به ڕۆژ خراپتر ده‌بێت و هاوكات ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار و سه‌رمایه‌داره‌كانی به‌شی خسووسیش، هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ده‌ست ناده‌ن بۆ هێرش بردنه سه‌ر حه‌قده‌ستی چه‌ند قات ژێر هێڵی هه‌ژاریی كرێكاران. له‌بیرمان نه‌چووه‌ته‌وه كه ڕێك له جه‌رگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنادا و له حاڵێكدا كه ملیۆنان كرێكار بێكار ببوون، ده‌وڵه‌ت و به‌شی خسووسی به ئاشكرا باسیان له “فریز كردن“ی حه‌قده‌سته‌كان بۆ ماوه ٣ مانگ ده‌كرد. باروودۆخی خانهنشینهكانیش خۆی داستانێكی دڵته‌زێنی دیكه‌یه. له یاسای بوودجه‌ی ئه‌مساڵدا ده‌وڵه‌ت ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ سپێردرا كه حقووقی خانه‌نشینانی سندووقی خانه‌شینی كشوه‌ری بگه‌یه‌نێته لانیكه‌م دوو ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار تمه‌ن. لێره‌شدا ئه‌م “زیاد كردنی حقووقه“ وه‌به‌ر خانه‌نیشینانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ناكه‌وێت و حقووقه‌كانیان به پێی لانیكهمی حه‌قده‌ست دیاری ده‌كرێت. له ئێتسادا باس له‌وه ده‌كرێت كه لانیكه‌م ٧٥ له‌سه‌دی خانه‌نشینان گرووپی دووهه‌م به‌حیساب دێن و هه‌ربۆیه ناچارن پاش خانه‌نشینی به حه‌قده‌ستێكی كه‌متر ژیان به‌سه‌ر به‌رن و ته‌نانه‌ت هێندێك جاریش له به‌شی ناڕه‌سمی دا ده‌ست بكه‌نه‌وه به‌كار كردن. له‌و جێگه‌وه كه ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان، هێڵی هه‌ژارییان بۆ ئه‌مساڵ ٩ ملیۆن تمه‌ن به‌رئاورد كردووه، كه‌وابوو لانیكه‌م، حقووقی ٧٥ له‌سه‌دی خانه‌نشینان چوار به‌رابه‌ر له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری دایه و حقووقی خانه‌نشینانی كشوهریش دوو و نیو به‌رابه‌ر كه‌وتووه‌ته ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه.
به پێی ئاماره ڕه‌سمیه‌كان له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆناوه تا نیوه‌ی مانگی گوڵان، ١٣٠ په‌رستار و كادری پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌كان به‌هۆی تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خانه‌ی په‌رستار ڕایگه‌یاندووه كه ئاماره‌كان ته‌واوه‌ن ئه‌منیه‌تین و ناتوانن باسیان لێبكه‌ن. به پێی وته‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمان، ٦٥ له‌سه‌دی په‌رستارانی ده‌وڵه‌تی واته ٨٠ هه‌زار و ٨٥٢ كه‌س له به‌شی چاوه‌دێری و ده‌رمانیی په‌یوه‌ندیدار به نه‌خۆشیی كۆرۆنادا خه‌ریكی كارن. زۆربه‌ی ئه‌م په‌رستارانه به‌هۆی ئه‌وه‌یكه له ڕێگه‌ی شیركه‌ته‌كانی دابین كردنی هێزی كاره‌وه دامه‌زراوان، نه ته‌نیا قه‌راردادی كاتی‌یان هه‌یه به‌ڵكوو ناچارن به كه‌مترین حهقدهستیشهوه كار بكه‌ن. ڕێك له كاتێكدا كه باس له تووش بوونی نزیك به ٥٠٠ هه‌زار كه‌س به نه‌خۆشیی كۆرۆنا ده‌كرێت، له ژماره‌یه‌ك له شار و ئۆستانه‌كانی ئێران له‌وانه مه‌شهه‌د، تاران و گیلان، چه‌ندین گرووپ له په‌رستاران ده‌ركراون كه زۆربه‌یان پێشینه‌ی كاریی ٢٠ ساڵه‌یان هه‌بووه. له‌و جێگه‌و كه زۆربه‌ی په‌رستاره‌كان له نه‌خۆشخانه خسووسی و دهڵهتیهكاندا له ڕێگه‌ی شیركه‌تی پهیمانكاریهوه به قه‌راردادی كاتیه‌وه كار ده‌كه‌ن، حقووقه‌كانیان بۆ زیاد ناكرێت. ئه‌م باروودۆخه فهلاكهتبارهی كه به‌سه‌ر حه‌قده‌ست وه‌رگران و خانه‌نشیناندا سه‌پاوه له باروودۆخێكدایه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی گوڵان، فه‌لاحه‌ت پیشه، سه‌رۆكی پێشووی كۆمیسیۆنی ئه‌منیه‌تی میللیی ڕژیم ڕایگه‌یاند كه “بیست تا سی ملیارد دۆلارمان پووڵ داوه به سووریه”. حه‌فته‌ی ڕابردوو له جه‌ره‌یانی موحاكمه‌ی ئه‌سه‌دبه‌یگی، به‌ڕێوه‌به‌ره دز و گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی هه‌فت ته‌په، ئاشكرا بوو كه ئه‌و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی یه‌ك ملیارد و ٥٠٠ ملیارد دۆلاری له‌ژێر ناوی هه‌زینه‌ی نۆژنكردنه‌وه‌ی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په له بانكی ناوه‌ندی وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌جیات كڕینی كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ ئه‌م شیركه‌ته، له بازاڕی ئازاد‌دا، به نرخی ئازاد فرۆشتوویه‌ته‌وه. هه‌ڵبه‌ت له‌بیرمان نه‌چووه‌ته‌وه كاتێك كه كرێكارانی هه‌فت ته‌په په‌رده‌یان له‌سه‌ر دزی و گه‌نده‌ڵیه‌كان لادا، ڕێك به‌و تاوانه ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه‌یان كردن.
هه‌ر له‌ماوه‌ی حه‌فته‌كانی ڕابردوودا له زمانی زۆرێك له كرێكارانه‌وه بیستمان كه وتیان “یان ده‌بێ به كۆرنا بمرین یان به برسیه‌تی و هه‌ژاری “. ئه‌م ڕسته دڵته‌زێنه، ئه‌گه‌رچی ده‌ربڕینی ڕاستیه‌كی تاڵه به‌ڵام هیچ هۆكارێك حۆكم ناكات كه ته‌سلیمی ئه‌م باروودۆخه بین. ئه‌زموونی خۆڕاگری و خه‌باتی كرێكارانی زۆغاڵی سه‌نگی كرمان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا نیشانی دا كه ته‌نانه‌ت له جه‌رگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌رگباری كۆرۆناشدا ده‌كرێ خه‌بات و خۆڕاگری بنوێنین و پاشه‌كشه به خاوه‌نكار بكه‌ین و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنین.