کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌ی ناره‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی رێگه‌ی ئاسنی زاگرۆس

اعتراض کارگران خطوط راه آهن زاگرس1

رۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی رێگه‌ی ئاسنی زاگرۆس، له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی مۆتالیباتی حقووقی و بیمه‌ی دواخراو، له‌ شوێنی كاره‌كانیان،  ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.

كرێكارانی ناڕازی، كۆی گشتی كێشه‌كانیان به‌م شێوه‌ راده‌گه‌ینن: په‌رداختی مه‌تالیباتی حقووقی و بیمه‌یی دواكه‌وتوو، هه‌روه‌ها، نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پێشه‌یی به‌ هۆی قه‌راردادی كورت ماوه‌، و نادیار بوونی وه‌زعی مالكییه‌تی شیركه‌تی تراورس، كه ‌راده‌ستی به‌شی خسوسی كراوه‌.