ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گلاوێژ، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوان له شاره‌كانی تاران و كه‌ره‌ج، بۆ پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی خووزستان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوان كه به شێوه‌ی جیاجیا ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه، به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “سه‌دی گۆتوه‌ند ئه‌بێ دابخرێت”، “خه‌ڵكی تینوو مه‌كووژن” و “كڕینی چه‌ند بتڵ ئاو مه‌عده‌نی چاره‌ی ده‌ردی خووزستان نییه”، وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست كۆشتنی خۆپێشانده‌رانی خووزستانی و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به كۆمه‌ڵی لاوان، پشتیوانی خۆیان له مافه‌كانی ڕه‌وای خه‌ڵكی خووزستان ڕاگه‌یاند.