ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوی ئه‌و شاره، بۆ پشتیوانی هاووڵاتییانی خووزستان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد، دروشمی “دژبه‌ری خووزستان، دژبه‌ری ئێرانه”، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به داخوازییه‌كانی هاووڵاتییانی خووزستانی و كۆتایی هێنان به سه‌ركوت و كۆشتنی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بوون. جێی ئاماژه‌یه كه شاره‌كانی “بێهبه‌هان”، “كه‌ره‌ج”، “تاران”، “ئیسفه‌هان”، “مه‌سجدسۆله‌یمان”، “شاوور”، “ئه‌زنا”، “بووشێهر”، “گه‌ناوه”، “دزفوول”، “خورمووسا” و “مه‌لاشییه” هاوكات له‌گه‌ڵ كرماشان، پشتیوانی خوویان له هاووڵاتییانی خووزستانی ڕاگه‌یاند.