هه‌زاران كه‌س ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی جۆزه‌ردان و له دوایین ڕۆژ له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاڕلمانی له ئه‌رمه‌نستان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژی “نیكۆل پاشینیان” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
قه‌رار وایه هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خت له ئه‌رمه‌نستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی حه‌وته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت. “نیكۆل پاشینیان” كه ڕۆژی ٢٥ی ئاوریل له پۆسته‌كه‌ی ده‌ستی كێشابوو، ئێستا وه‌كوو سه‌رۆك وه‌زیرانی كاتی ئه‌و وڵاته دانراوه. شایانی باسه كه ئه‌رمه‌نستان به دوای شه‌ڕی پار، له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان كه بۆ كۆنترۆڵی ناوچه‌ی “قه‌ره‌باغ” ڕوویدا، له‌گه‌ڵ قه‌یرانێكی سه‌ختی سیاسی ڕووبه‌روو بووه‌ته‌وه. له‌م شه‌ڕه به هه‌زاران كه‌س بوونه قۆربانی و كۆنترۆڵی به‌شێكی زۆر له‌و ناوچه‌یه كه‌وته ده‌ست وڵاتی ئازه‌ربایجان.