ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی وه‌رزی شێركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر مزگه‌وتی شاری شووش خوازیاری جێبه‌جێ بوونی داواكاریه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی حه‌وت ته‌په خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان و به‌ستنی گرێبه‌ستی نوێی كاری بوون. شێركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په یه‌كێك له كارخانه كۆنه‌كانی به‌رهه‌مێنانی شه‌كه‌ر له ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت كه زیاتر له نیو سه‌ده‌یه دامه‌زراوه و لانیكه‌م چوار هه‌زار كرێكار له‌و كارخانه‌یه به‌شێوه‌ی فه‌رمی و گرێبه‌ستی خه‌ریكی كارن، شایانی باسه ئه‌م شێركه‌ته له ١٥ كیلومه‌تری شاری شووش سه‌ر به ئۆستانی خوزستان هه‌ڵكه‌وتووه. خەباتی سازماندراو و یەکگرتووانەی کرێکارانی حەوت تەپە لە ساڵانی رابردوودا ، یەکێک لە درۆوشاوەترین لاپەرەکانی خەباتی کرێکارانی ئێرانە.