ڕۆژی سێشه‌ممه، كارمه‌ندانی شێركه‌تی موخابراتی ئۆستانی گیلان له به‌رانبه‌ر نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان، جێبه‌جێ نه‌بوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كار و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌ی بیمه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی چه‌ندین مانگه بڕه پاره‌ی حه‌قی بیمه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه ناخرێته سه‌ر حیسابی “سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی” و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفتی هه‌ر وه‌ك نه‌بوونی بیمه‌ی ده‌رمانی كردووه‌ته‌وه، كارمه‌ندانی ئه‌و شێركه‌ته ڕایانگه‌یاندووه به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به‌ته‌واوه‌تی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.