ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی بانك له ئۆستانی گیلان كه سه‌ر به شیركه‌تێكی په‌یمانكاریین، له ناڕه‌زایه‌تی به له خواره‌وه بوونی حقووق و باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی، هه‌روه‌ها دواخرانی حقووقه‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی به‌شداربووان، ئه‌و بڕه پاره‌یه كه به پێی قه‌رارداده‌كان بۆیان ته‌رخان كراوه، له لایه‌ن به‌رپرسانی شیركه‌ته‌وه په‌رداخت ناكرێت. حقووقی مانگانه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه كه‌متر له ٢ ملیۆن تمه‌نه و پاداش و جێژنانه‌یان پێ نادرێت. به وته‌ی كارمه‌ندان به‌رپرسانی ئه‌و بانكه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه ئه‌گه‌ر درێژه به ناڕه‌زایه‌تیی بده‌ن له سه‌ر كاره‌كانیان ده‌رده‌كرێن.