ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شۆفێرانی سرویسی هاتووچۆی شیركه‌تی پارسی جنووبی، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه بوونی حه‌قده‌ست و حه‌قی سرویس، هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی نرخی پێداویستییه‌كانی ژیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.