ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی تاران، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” و ڕێگریكردنی به‌رپرسانی زانكۆ بۆ لێدوانی خوێندكاران به بوونه‌ی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن، له به‌رانبه‌ر كتێبخانه‌ی ئه‌و زانكۆیه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
خۆێندكارانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه له ئاست ڕێگریكردنی به‌رپرسانی زانكۆ بۆ لێدوانی نوێنه‌ری خوێندكارانی ئه‌نجۆمه‌نه خوێندكارییه‌كان، به وتنه‌وه‌ی دروشمی “سه‌ربه‌خۆیی، ئازادی، زانكۆیه‌كی سیاسی” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به وته‌ی خوێندكاران، ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن له ناوه‌نده‌كانی علم و ته‌كنۆلۆجیای ئێران به مه‌به‌ستی ئه‌منییه‌تی كردنی زۆرتری زانكۆكان، ڕێگرییان كردووه له لێدوانی نوێنه‌رانی ئه‌نجۆمه‌نه خوێندكارییه‌كان.