ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بەشێک لە هاوڵاتیان و کاسبکاران لە شاره‌كانی ڕانییە، قەڵادزێ و دەربەندیخان، دژی قەدەغەی هاتوچۆ خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بەشێک لە هاوڵاتیانی دەربەندیخان دژی ڕێكارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه و به چوونە بۆ قائیمقامیەتی قەزاکە، خوازیاری ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان بوون. ناڕازییان باسیان له‌وه كردووه كه دۆخی ژیانیان خراپە و ناتوانن لەم دۆخەدا لە ماڵەوە بمێننەوە و حکومەتیش هیچ هاوکارییەکی هاوڵاتیانی نەکردووە بۆ ئەوەی بتوانن لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە. لەلایەکی دیکەوە، بەشێک لە هاوڵاتیانی رانییە دژی ڕێكارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ كۆبوونه‌وه و داوای ئەوە دەکەن ئاسانکارییان بۆ بکرێت. هه‌روه‌ها لە قەزای قەڵادزێش بەشێک لە هاووڵاتیان و کاسبکاران له‌دژی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری ئه‌وه بوون كه ئاسانکارییان بۆ بکرێت و دوکان و شوێنەکانیان بکەنەوە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووه، لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه تا کاتژمێر ١٢ی شەوی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت.