ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی دهكه‌ده‌ی باراجین قه‌زوێن، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاریان له به‌رامبه‌ر كلینیك حه‌یات وه‌حشی په‌ردیسان تاران ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان به ڕوویشتن بۆ شاری تاران و به كۆبوونه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی كرێكاران، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به وته‌ی كرێكاران، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌رپرسان به بیانووی كه‌م بوونی ئاژه‌ڵه‌كان له ناوه‌ندی باراجین و پێویست نه‌بوون به كار، ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی جێبه‌جێ كرد.