ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی لووله‌سازیی ماه‌شه‌هر له ناڕه‌زایه‌تیی به بێكاركرانیان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی خوزستان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جگه له ئێعراز به بێكاربوونیان، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه به‌دوای دژایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت له‌گه‌ڵ ڕاگوێزرانی ١٠ هه‌زار تۆن لووله له لایه‌ن شیركه‌تی ئه‌ندازیاری و گه‌شه‌پێدانی نه‌وت، بێكار كراون.