به پێی ڕاپۆرتی سه‌ندیكای كرێكارانی هه‌فت ته‌په، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی گه‌ڵارێزان، بۆ جارێكی دیكه له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه‌كانی ئینتزامی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌خاڵه‌تیان كردووه و له ئه‌نجامیدا چوار كه‌سیان به ناوه‌كانی “یووسف به‌همه‌نی، حه‌مید مۆبه‌ینی، ئیبراهیم عه‌باسی مه‌نجزی و مه‌سعوود حیوری” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه خوازیاری باشتربوونی بارودۆخی كاریان، دیاری كردنی بارودۆخی شیركه‌ت، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانی بۆ سه‌ركار، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازیی له شیركه‌ت و هه‌روه‌ها تازه كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌فته‌رچه بیمه‌كانیانن.