ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی زانكۆ فردوسی مه‌شهه‌د له ناڕه‌زایه‌تیی به سپارده نه‌كردنی زه‌وییه سه‌نراوه‌كانیان له ماوه‌ی كاركردنیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئوستانداریی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به وته‌ی یه‌كێك له كارمه‌ندان، له ساڵی ٧١وه هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س له كارمه‌ندانی ئه‌م دانشگایه زه‌وییه‌كانیان له ناوچه‌ی شاندیز سه‌ند و هه‌روه‌ها به‌های زه‌وییه‌كانیش له فیش حقووقی مانگانه‌ی ئه‌م كارمه‌ندانه كه‌م كرابووه به‌ڵام ئێستا دوای ٢٨ ساڵ نه زه‌وی دیاره و نه هیچ كاربه‌ده‌ستێك وڵامده‌ره‌وه‌یان ده‌بێ.