كۆمه‌ڵێك له مۆعلیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركرانی ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیان، هه‌روه‌ها گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، له به‌رانبه‌ر بینای ئۆستانداری “شاری كورد” كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان كه ساڵانێكه پێشینه‌ی كاریان هه‌یه، خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و دامه‌زراندنیان وه‌كوو مۆعه‌لیمی ڕه‌سمی بوون. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند: به هۆی نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و حه‌قده‌ستی ژێر هێڵی هه‌ژاری، خوازیاری هاوسانسازی حقووق و وه‌ڵانانی هه‌ڵاواردن له سیسته‌می په‌روه‌رده بوون.