ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی به‌شی “شاوه‌ر”ی شارستانی كه‌رخه، بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی جووتیارانی ناڕازی له لایه‌ن ئیداره‌كانی ئاو و كاره‌با له ژێر گۆشاردان و ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ش له ناڕەزایەتی بە قه‌ده‌غه کردنی كێڵانی هاوینانه و قه‌تع كردنی كاناڵی ئاوی “ته‌ریفی”، به‌ڕێوه‌چووه. به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی ئاو، نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته و شێوازی كه‌شاوه‌رزی، به‌ربه‌ست بۆ كیڵانی هه‌میشه‌یی و فه‌سڵی له هۆكاره‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیانه‌ن.