ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی مانگی به‌فرانبار، چالاكانی كرێكاری و كرێكارانی خانه‌نشینكراوی شاری تاران، له ناڕه‌زایه‌تی به گه‌ڵاڵه‌ی بودجه‌ی ١٤٠١ له‌به‌رده‌م مه‌جلیسی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست له‌به‌رچاو نه‌گرتنی به‌شی قه‌رزی ده‌وڵه‌ت به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له گه‌ڵاڵه‌ی بودجه‌ی ساڵی ١٤٠١ دا ده‌ربڕی. پێشتریش خانه‌نشینكراوان و مۆعه‌لیمانی ئێران له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان له چه‌ندمانگی ڕابردوودا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار له‌به‌رده‌م مه‌جلیسی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو.