ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی “شێركه‌تی په‌یمانكاری مه‌عده‌نی مۆبین” له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی كار و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٤ كرێكاری ئه‌و شێركه‌ته له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی كار و ئیداره‌ی ئه‌ماكنی شاری بابه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كێشه‌ی نێوان خاوه‌نكاری ئه‌و شێركه‌ته و په‌یمانكاره‌كان بووه‌ته هۆی درووست بوونی كێشه‌گه‌لێكی جۆراجۆر بۆ كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته و به‌و هۆیه‌وه كرێكارانی ناڕازی به نیسبه‌ت دۆخی كاری خۆیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیووه كه له ئاكامدا سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی خاوه‌نكاران ٤ كرێكاری ئه‌و شێركه‌ته به‌هۆی ده‌مه‌قاڵه له كاتی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن، كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری ئازادی ئه‌و چوار گیراوه و جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان بوون .