كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگای ئاسنی شاری زاهدان _میرجاوه ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی به‌فرانبار، بۆ جاری چه‌نده‌م به هۆی وڵامنه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم له به‌رانبه‌ر داواكاریه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی، لانی كه‌م له ساڵی ٨١ی هه‌تاویه‌وه هه‌تا ئێستا به‌رپرسانی ئه‌و ته‌عاونیه به‌مه‌به‌ستی دابین كردنی پارچه زه‌ویه‌ك كۆمه‌ڵێك پاره‌یان له‌و كرێكارانه وه‌رگرتووه به‌ڵام هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه نه هه‌واڵێك له سه‌ر دابه‌شكردنی پارچه زه‌ویه‌كان هه‌یه و نه به‌رپرسان وڵامی پرسیاری ئه‌و كرێكارانه ئه‌ده‌نه‌وه. شایانی باسه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌و كرێكارانه به نووسینی سكاڵانامه‌یك بۆ ده‌زگای دادی ڕژیم، خوازیاری به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كه‌یان بوون به‌ڵام له لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه هیچ وڵامێكیان نه‌دراوه‌ته‌وه.