ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پترۆشیمی ئابادان، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
چاكسازی له گوڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و ڕێز لێنان له كه‌رامه‌تی كرێكار، هه‌روها گه‌ڕانه‌وه‌ی چوار كه‌س له هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ركار، سهرهكێترین داخوازییه‌كانی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌یه. به وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری چاكسازی له باروودۆخی پیشه‌یی و شیفتی كاریان، هه‌روه‌ها په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان.