كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی “ئاق ده‌ربه‌ند”ی سه‌ر به شاری “سه‌ره‌خس”، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناره‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، حه‌قده‌ستی چه‌ند مانگی ڕابردوو و چه‌ند مانگ له ساڵی پاریان په‌رداخت نه‌كراوه. هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان له‌و ماوه‌یه به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی نه‌دراوه و كێشه و گرفتێكی زۆری بۆ مه‌عیشه‌تیان ساز كردووه. پێشتر فه‌رمانداری ئه‌و شاره به‌ڵێنی په‌رداختی به‌شێك له داخوازییه‌كانی دابوو به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنانه تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.