كرێكارانی شێركه‌تی مۆخابراتی ناوچه‌یی له ئۆستانی ئازه‌ربایه‌جانی شه‌رقی ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان كه له به‌رانبه‌ری ژووری به‌ڕێوبه‌ری ناوچه‌یی و بینای ناوه‌ندی مۆخابرات له شاری ته‌ورێز كۆبوونه‌وه به وتنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێكی جۆراوجۆر خوازیاری جێبه‌جێ بوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كار و ته‌ئمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی خۆیان بوون. شایانی باسه هه‌موو كرێكارانی شێركه‌تی مۆخابرات، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی پیشه‌یی هه‌موو كاتژێرێك مه‌ترسی ده‌ركردنیان له‌سه‌ره.