كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی “جۆوه‌ین”ی سه‌ر به ئۆستانی خۆراسان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ركرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان له ناوه‌ندی ئه‌و كارخانه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه، كرێكاران پێشتر و له ڕێكه‌وتی مانگی به‌فرانباری ساڵی پار، له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان كۆبوونه‌وه‌یان سازكردبوو و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به‌ڵێنی به‌كرده‌وه درهاوردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یان له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ دابوو، به‌ڵام تا ئه‌م كاته هێشتا به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه و كرێكاران بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه.