ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی قه‌تعه سازی توربینی شه‌هریار له شاری كه‌ره‌ج، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و باروودۆخی خراپی كار، ده‌ستیان له كار كێشا و له شوێنی كاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر خاوه‌نكار داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كات ئاستی مانگرتنه‌كانیان به‌رینتر ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌راسه‌ت و نوێنه‌رانی خاوه‌نكار، كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته نه‌گراونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.