كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی به‌رقی غه‌ربی كاروون، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جی نه‌بوونی به‌ڵێنه‌كانی خاوه‌نكار، ده‌ستیان له كار كێشا و له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان كرێكارانی ناڕازی پێشتر به به‌ڵێنی خاوه‌نكار بۆ جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان له‌وانه، “چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و دابین كردنی ٢٠ ڕۆژ كار – ١٠ ڕۆژ پشوودان”، گه‌ڕابوونه سه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام خاوه‌نكار هیچ یه‌ك له‌و به‌ڵێنانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، شۆرای هاوئاهه‌نگی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت ڕایگه‌یاند: كرێكارانی په‌یمانی كه له هه‌ر شیركه‌تێك دا كار ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ نه‌بوونی به‌ڵێنه‌كانی خاوه‌نكار ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه، سه‌ر نوێ مان بگرن. شایانی باسه كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به سه‌دان كرێكاری په‌یمانی فازی ١٤ی عه‌سه‌لوویه له ناڕه‌زایه‌تی به به‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كیشا و مانگرتنیان ڕاگه‌یاندبوو.