كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ڕوودباری سه‌ر به پارێزگای گیلان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گه‌لاوێژ،ده‌ستیان له كار كێشا و له ناوه‌ندی شاره‌داری ئه‌و شاره، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری ڕوودبار، ماوه‌ی پێنج مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و له‌م ماوه‌یه‌یش خاوه‌نكار حه‌قی بیمه‌كانیانی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیمتاعی په‌رداخت نه‌كردووه. به وته‌ی كرێكاران ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان زۆر له خوارۆیه و پێداویستیه‌كانی ژیانیان دابین ناكات.