كرێكارنی شاره‌داری ڕوودبار، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تی.
به‌وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی شاره‌داری ڕوودبار، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان، بڕی سێ ملیۆن تمه‌ن ڕژاوه‌ته حیسابی كرێكارانی په‌یمانی ئه‌و ناوه‌نده، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ڕێژه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ كرێكارانی ڕه‌سمی شه‌ش ملیۆن تمه‌ن بووه. به وته‌ی ناوبراو ئه‌و شاره‌داریه ٧٠ كرێكاری هه‌یه كه ٤٠ بۆ ٥٠ كه‌سیان سه‌ر به شیركه‌تێكی په‌یمانكاری كار ده‌كه‌ن و هه‌ڵاواردن له‌و بڕه پاره‌یه‌ی پێیان ده‌درێت بۆیان قبۆل ناكرێت و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ئه‌و نایه‌كسانیه ده‌ربڕیوه.