بۆ جارێكی دیكه كرێكارانی شاره‌دای لوشان، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌ست و پاداشته‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شاره‌داریه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزای لوشان كه له ژێر چاودێری ڕاسته‌وخۆی ئه‌و شاره‌داریه كار ده‌كه‌ن، حه‌قده‌ست و بڕه پاره‌ی مانگانه‌ی بیمه‌كانیان هه‌ر سێ مانگ جارێك دابه‌ش ده‌كرێت و ئه‌و كرێكارانه‌ش له به‌رانبه‌ر بێبایه‌خی به‌رپرسانی ڕژیمی ئۆستانی گیلان و شاری ڕوودبار و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. شایانی باسه ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ستی مانگانه ئه‌و كرێكارانه و ١٥ مانگیشه حه‌قی بیمه‌كنیانیان دواخراوه.