كرێكارانی شاره‌داری “ده‌شتی ئازادگان” له پارێزگای خووزستان له ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به دواخرانی دوو مانگ حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به بیانووی نه‌بوونی بوودجه و سه‌رچاوه‌ی داهاتی پێویست حه‌قده‌ستی دوو مانگی ئه‌و كرێكارانه دواخراوه، له‌م بارودۆخه ناڵه‌باره‌ی ئابووری و هه‌ڵئاوسان و بوونی وایرۆسی كۆرۆنادا له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمی ئه‌و شاره‌ش هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه و گرفتی ئه‌و كرێكارانه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر و هه‌تا كاتی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به‌بێ وه‌رگرتنی هه‌ر جۆره حه‌قده‌ستێك ده‌چنه سه‌ر كاره‌كانیان.