ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی هێندێ له ناوچه‌كانی شاره‌داری خوڕه‌مشه‌هر بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی دۆخی وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هۆكاری به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و كرێكارانه بێبایه‌خی و گوێ نه‌دانی به‌ڕێوبه‌رانی شاره‌داری ئه‌و شاره‌یه له به‌رانبه‌ر داواكاری كرێكارانی ناڕازییه. شایانی باسه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی كرێكارانی به‌شی پاكوخاوێنی ناو شاره‌كان زیادی كردووه و كرێكاران به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین، زبڵی سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كان كۆناكه‌نه‌وه.