كرێكارانی شاره‌داری “باشت”ی سه‌ر ئۆستانی كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵاواردن له سیسته‌می ئیداری ئه‌و شاره‌داریه و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی مافی كرێكاران ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكارانی په‌یمانی به‌شی خزمه‌تگۆزاری و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری باشت، وێڕای دواكه‌وتنی داخوازییه‌كانیان، ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان زۆر له‌خوارۆیه و حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت ناكرێت.