حه‌وت سه‌د كرێكاری شاره‌داری ئیرانشه‌هر له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی پێنج مانگ حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ڕایانگه‌یاند: په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان گۆشارێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان هاوردووه و ناتوانن پێداویستییه‌كانی مه‌عیشه‌تیان دابین كه‌ن. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی چه‌ندین جار بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانیان كردووه به‌ڵام هیچ به‌رپرسێك سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.