كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی توونێلی ڕێگای “مه‌نجیل بۆ ڕه‌شت”، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز به كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌یان خوازیاری وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون.
كرێكارانی ناڕازی كه ڕێژه‌یان ٢٠٠ كه‌س ده‌بێت ڕایانگه‌یاندووه دوایین حه‌قده‌ستێك كه وه‌ریان گرتووه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ٥ مانگ له‌مه‌و پێش و له دوای ئه‌وه هیچ حه‌قده‌ستێكیان هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه وه‌رنه‌گرتووه. سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونێكی زۆر له لایه‌ن ئه‌و كرێكارانه‌وه هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامده‌ری داخوازی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌وان نه‌بووه. شایانی باسه بێ بایه‌خی به‌رپرسانی ڕژیم له ئاست دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیانی تووشی كێشه و گرفتێكی زۆر كردوه‌ته‌وه.