ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی شاغڵ و خانه‌نشینكراوی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “هۆما”، له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی حقووقه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی تاران، كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، ناڕازییان خوازیاری حقووقی دادپه‌روه‌رانه به پێی هێڵی هه‌ژارین. ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به دواخرانی حقووقه‌كانیان كرد و وتی: له‌خواره‌وه‌بوون ته‌نیا كێشه‌مان نییه به‌ڵكوو حقوومی مانگانه‌مان به‌رده‌وام دوادوخرێت و ئه‌وه گۆشارێكی زۆری خستووه‌ته سه‌ر مه‌عیشه‌تی بنه‌ماڵه‌كانمان.