كارمه‌ندانی زانكۆی ئازادی شووشته‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی حقووقه‌كانیان له به‌رانبه‌ر ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه و به داخستنی سفره‌ی به‌تاڵ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ناڕازیان كه له مانگه‌كانی ڕابردوو تووشی كێشه‌یه‌كی زۆر له شوێنی كاره‌كه‌یان بوونه و له‌و چوارچێوه‌دا له ڕۆژانی ڕابردوو، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه بردووه. ئه‌وان به به‌ڵاوكردنه‌وه‌ی سفره‌ی به‌تاڵ به دۆخی ناله‌باری پیشه‌یی و زانكۆكه‌یان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه به‌و شێوه‌یه داوایان له به‌رپرسانی ڕژیم كردووه كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.