بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ڕژیم، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی قوربانییان ڕوو له سه‌رۆكی شاندی ئێرانی له وتووێژه‌كان و جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕژیم كه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده ببوو ڕایانگه‌یاندووه: هاویشتنی مووشه‌ك له لایه‌ن سپای پاسداران به‌ره‌وه فڕۆكه‌یه‌كی موسافیرهه‌ڵگر جه‌نایه‌ت له‌دژی مرۆڤایه‌تییه و خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی دادپه‌روه‌ری بوون. شایانی باسه، ده‌وری دووهه‌می وتووێژه‌كان له نێوان تاران و كییه‌ف، سه‌باره‌ت به په‌روه‌ندی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه مۆسافیرهه‌ڵگره‌كه‌ی ئۆكراین له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ده‌ستی پێكردووه و بڕیاره دوو ڕۆژ بخایه‌نێت.