ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوانی سه‌رانسه‌ری كیشوه‌ر، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كانیان و له تارانی پایته‌خت به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ڕێكخراوه‌ی به‌رنامه و بودجه، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، مۆعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی شاره‌كانی “هه‌مه‌دان”، “خۆڕه‌م ئاباد”، “ئه‌راك”، “مه‌ریوان”، “خۆڕه‌مشه‌هر”، “نوورئاباد مه‌مه‌سه‌نی”، “تاران”، “لۆڕستان”، “زه‌نجان”، “جوانڕۆ”، “قۆم”، “بێهبه‌هان”، “سه‌قز”، “مه‌ڵایه‌ر”، “قه‌زوین”، “ئیسفه‌هان”، “ساری”، “پۆلدۆخته‌ر”، “شیراز”، “بروودجرد”، “كرماشان”، “شیروان”، “ئه‌رده‌بیل” و “فه‌ره‌یدوون كه‌نار”، خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان به پێی ٨٠ له سه‌دی حقووقی مامۆستایانی زانكۆ، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی بۆ مۆعه‌لیمانی شاغڵ و خانه‌نشینكراو و داواكارییه‌كانی دیكه‌یان بوون. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌و كۆبوونه‌وه سه‌رانسه‌ریه به دوای بانگهێشتی كانوونی سینفی مۆعه‌لیمانی ئێران ده‌ستی پێكردووه.