كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمان و كارمه‌ندانی ئامووزش و په‌روه‌رش ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له شاره‌كانی هه‌مه‌دان، ساری، ئابادان، زه‌نجان، شاهڕوود، دیوانده‌ره، مه‌مه‌سه‌نی، ئه‌رده‌بێڵ، یه‌زد، قه‌زوێن، كووهده‌شت، كرماشان، مه‌شهه‌د، ته‌ورێز، كه‌ره‌ج و ئه‌راك له به‌رانبه‌ر بینای ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌و شارانه و له شاری قۆم له به‌رانبه‌ر ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی پارێزگا، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان، ئه‌م مۆعه‌لیمانه به هه‌ڵكردنی پلاكارد و درووشم دان خوازیاری پێڕاگه‌ییشتن به خواست و داواكارییه‌كانیان بوون. شایانی باسه مۆعه‌لیمان و خانه‌نشین كراوان خوازیاری جێبه‌جێ بوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی به ڕێژه‌ی ٨٠ له سه‌دی هه‌یئه‌تی زانستی بۆ مۆعه‌لیمان و هاوسان كردنی حقووقی خانه‌نشین كراوان و جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانی دیكه‌یان بوون.