ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 25ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خانشینكراوانی سندووقی خانه‌نشینی فوولادی ئیسفه‌هان، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر ده‌فته‌ری ئه‌و سندووقه كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی سندووقی فوولاد، خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كان و هه‌روه‌ها چاكسازی له باروودۆخی مه‌عیشه‌تیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه خانه‌نشینكراوانی ئه‌و سندووقه هه‌ر یه‌كشه‌ممه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه.