كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی ئامووزش و په‌روه‌رش، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به خواسته‌كانیان، له‌به‌رده‌م بینای ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه‌ی تاران كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی خوازیاری په‌رداختی پاداش، به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی به پێی ٨٠ له‌سه‌دی حقووقی مامۆستایانی زانكۆ، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حقووقه‌كان و داخوازییه‌كانی دیكه‌یان بوون.