كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له شاره جۆراوجۆره‌كانی وڵاتانی جیهان، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی جۆزه‌ردان، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ڕژیم له‌و وڵاتانه پشتیوانی خۆیان له هه‌ڵمه‌تی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران دووپات كرده‌وه.
به پێی ئه‌و وێنه و گرته ویدیویانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، هاووڵاتیانی ئێرانی دانیشتووی بریتانیا، كانادا، فه‌رانسه، سۆئد، ئاڵمان و هۆله‌ند و زڵاتانی دیكه‌ی دنیا، به له‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له ئێران بوون. ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر سه‌فاره‌ت و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، پشتیوانی خۆیان له هه‌ڵمه‌تی “نا بۆ كۆماری ئیسلامی” دووپات كرده‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه ژماره‌یه‌ك له به‌شداربووان له فه‌رانسه، له‌نده‌ن و كانادا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هاو‌كات وینه و گرته ویدیوویه‌كان باس له چۆڵ بوونی بنكه‌كانی ده‌نگدان به سه‌فاره‌ت خانه‌كانی ڕژیم ده‌كه‌ن.