به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك له وه‌به‌رهێنه‌رانی مریشك و ئاژه‌ڵداران له ئۆستانی خۆراسانی شۆمالی به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر بینای ئوستانداریی ئه‌م ئۆستانه، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: له ئێعتڕاز به بڵاوكردنه‌وه‌ی ناله‌باری دانه‌وێنه له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندیداره‌وه ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه. ده‌شڵێن: دانه‌وێڵه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستمان ناگات و سۆیاش به قیمه‌تێكی زۆر زیاتر له قیمه‌تی ده‌وڵه‌تییه وه‌رده‌گرین.