ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌درێژه‌ی میتینگه‌كانی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان “هه.ده.په“، هەزاران کەس بە دروشمی “ئێمە چارەسەرین” لە مەیدانی “کارتال“ی ئیستانبوول كۆوونه‌وه و خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی شه‌ڕئه‌نگێزانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا و سه‌قامگیربوونی ئاشتی و ئارامی بوون.
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە دروشمی “ئێمە چارەسەرین نەک شەڕكه‌ر و داگیرکا‌ر” لە مەیدانی “کارتال“ی ئیستانبوول میتینگێکی جەماوەری ئەنجامدا و بە هەزاران کەس بەشداریان تیادا کرد. سەدان ژنی ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئازاد (TJA) بە پۆستەرێکی گەورەی سیاسەتمەداری بەندکراوی کورد “ئایسەل توغلوک” بەشداریان لە میتینگەکەدا کرد و داوای ئازادکردنی ته‌واوی زیندانیانی سیاسیان كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی پارته‌كانی دیكه‌ی توركیا و چه‌ندین ڕێكخراوه‌ی ژنان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه بوون.