ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، كه‌شاوه‌رزانی شارستانی قه‌زوێن له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌ق ئاوه له‌ڕبه‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
به‌دوای ناڕه‌زایه‌تی چه‌ند ڕۆژه‌ی كه‌شاوه‌رزان له ئیسفه‌هان و سه‌ركه‌و‌تنیان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه كه‌شاوه‌رزانی قه‌زوێن دژبه نه‌دانی حه‌ق ئاوه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. به‌وته‌ی ناڕازیان، به‌رپرسانی ئوستانی پێشتر به‌ڵێنیان دابوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی چاندن حه‌ق ئاوه‌یان پێ بده‌ن، به‌ڵام هێشتا به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه و جووتیاران تووشی زیان و زه‌ره بوون.