ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له په‌نابه‌رانی نیشه‌جێی پاكستان، به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری “ئیسلام ئاباد”، خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان بوون و ڕایانگه‌یاند: دۆخی مه‌عیشه‌تییان زۆر خراپه و ته‌نانه‌ت پاره‌ی كڕینی ژه‌مێك خۆراكیشیان نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی ٤٢ ڕۆژه په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی نیشه‌جێی له پاكستان، له به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ده‌به‌ن و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی ئه‌و ناوه‌نده، به باروودۆخی خراپی ژیانیان بوون. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه قه‌تعنامه‌یه‌كیان خوێنده‌وه كه تێیدا ئاماژه‌یان به ڕووخانی ده‌وڵه‌تی پێشووی ئه‌فغانستان و به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی تالیبان كردووه و ده‌ڵێن: نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه و ژیانیان له مه‌ترسی جیددیدایه.