ڕۆژی سێشه‌ممه 6ی مانگی گوڵان، پاش دادگای كردنی “عۆسمان كاوالا” چالاكی بواری مافی مرۆڤ له توركیا و سه‌پاندنی حۆكمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر ناوبراودا، كۆمه‌ڵێك له پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری توركیا له‌به‌رده‌م دادگای باڵای ئیستانبوول كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نادادپه‌روه‌ری له‌و وڵاته ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان،له دووهه‌مین جه‌له‌سه‌ی تاوتوێ كردنی تاوانبارانی په‌روه‌نده‌ی ناسراو به “پاركی گه‌زی”، “عۆسمان كاوالا” بازه‌رگان و چالاكی مافی مرۆڤ له لایه‌ن دادگای توركیاوه به زیندانی هه‌تایی هه‌تایی مه‌حكووم كرا و به سه‌ر هه‌ر یه‌ك له تاوانبارانی دیكه‌ی ئه‌و ڕووداوه سزای ١٨ ساڵ زیندان سه‌پێندرا. به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، سه‌پاندنی ئه‌و حۆكمه به‌سه‌ر چالاكێكی مافی مرۆڤ نیشانه‌ی نه‌نگه به‌سه‌ر چاوانی ده‌زگای داد له توركیا و حاكمان باش بزانن كه ئه‌و ڕۆژه دێت كه هه‌مووریان له دادگایه‌كی گشتیدا محاكمه بكر‌ێن.